هاتوچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
فازڵ حاجى، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "بۆ پلانی تازه‌ی ڕێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌ولێر، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگا نادرێت ئۆتۆمبێل بێته ده‌ره‌وه، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ت و ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه نه‌بێت كه‌مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت، وه‌ك ئۆتۆمبێلی هێزی ئه‌منی و سه‌وزه و میوه و ته‌ندروستی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌بێت له ماڵه‌وه بن و سه‌رجه‌م ڕێگاكانی هه‌ولێر داخراون".
ده‌شڵێت: "ئاگاداری خه‌ڵكیش ده‌كه‌ینه‌وه مه‌فره‌زه‌كانیان له هه‌موو شوێنێكن، ڕێكار ده‌گیرێته به‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلدا ده‌گیرێت".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كرد: "ڕۆژانه ئاماره‌كانی ده‌ستگیركردنی ئۆتۆمبێل ده‌ده‌ینه پارێزگار و پارێزگار ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام كارئاسانی كراوه و پاره‌ی گه‌راج له‌و ئۆتۆمبێلانه وه‌رناگیرێت، كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
باس‌نیوز
