"دەرگای کەمپەکان داخران"
مەحما خەلیل گوتی: "ئێستا خەڵکی کەمپەکان هاوشێوەی تەواوی خەڵکی کوردستان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستین و بریارمان داوە دەرگای کەمپەکان دابخەین."
قایمقامی شنگال گوتیشی: "ئێمە شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنامانان بۆ هۆشیاری و هاوکاریی خەڵکی نێو کەمپەکان پێک هێناوە."
مەحما خەلیل گوتیشی: "جارێک لەنێو کەمپەکاندا ڕشاندن کراوە و لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هاوکاری و ڕشاندن لەنێو تەواوی کەمپەکاندا بکرێت."
