پەرلەمانتارێکی کوردستان دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت
هیداد صباح بلال، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان لە دەستپێشخەرییەکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆك فراكسيۆن و پەلەمانتارانی کردووە و تێیدا پێشنیاری بەخشینی بڕی دوو ملیۆن دینار لە مووچەی ئەم مانگەی هەریەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات، وەک هاوکارییەک بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان دابەشکردنی بەسەر ئەو خێزانانەی کە کەمدەرامەتن و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ کاریان نەماوە.
روونیشکردووەتەوە، کە هەموویان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بەشداربن بەبەخشینی ئەم بڕە پارەیە لەمووچەی تەنها یەک مانگی پەرلەمانتاریان، کە کۆی گشتی دەکاتە 222 ملیۆن دینار.
دەقی پێشنیارەکەی سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان:
بۆ/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سەرجەم سەرۆك فراكسيۆن و پەلەمانتارانی بەڕێز
بابەت/ پێشنیار
بەرێزان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، وەک ئاگادارن لەئێستادا حکومەت و خەلکی هەرێمی کوردستان رووبەرووی دووژمنێکی جیهانی بۆتەوە کە ئەویش ڤایڕۆسی کۆڕنایە، لەم ساتە سەخت و مێژوویەدا ئەرکی سەرشانی ئێمەی نوێنەرانی خەلکی کوردستانە، هاوکاری حکومەت و خەلکەکەمان بین بەتایبەت ئەوانەی بژێوی ژیانیان لەئاستێکی نزمدایە، بۆیە وەک پەلەمانتارێک لەپێکهاتەی تورکمان پێشنیاری بەخشینی بڕی (2.000.000) دوو ملیۆن دینار لەمووچی ئەم مانگەی هەریەکێک لە ئەندامانی پەرلەمان دەکەم، وەک هاوکارییەک بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا یان دابەشکردنی بەسەر ئەو خێزانانەی کەمدەرامەتن و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ کاریان نەماوە، ئەرکە هەموومان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بەشداربین بەبەخشینی ئەم بڕە پارەیە لەمووچەی تەنها یەک مانگی پەرلەمانتاریمان کە کە کۆی گشتی دەکاتە 222 ملیۆن دینار، بەشداریتان وەفایە بۆ خەلکی خۆمان.
هیداد صباح بلال
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان
باسنيوز
