له سلێمانى كهسێكى به ڕهگهز ئێرانی ڕادەستی تیمە تەندروستییەكان كرا
ئهمڕۆ چوارشهممه 18/3/2020، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لە سنووری ڕاپەڕین بڵاوەیان پێكراوە، كهسێكى به ڕهگهز ئێرانییان دەستگیر كرد و ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد، كە ئەو كەسە لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستوویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە".
باس لهوهش كراوه، ئهو كهسه ناوی (ه ، م)و ڕەگەزنامەی ئێرانییە و تەمەنی 49 ساڵە، بە نایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستوویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە، لە یەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیر كراوه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتبیان دەكات، ئەگەر زانیارییان لەسەر هەر كەسێك هەیە كە لەئێران و وڵاتانی دیكەوە گەڕاونەتەوە و خۆیان بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان
باسنيوز
