به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/3/2020، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات: "زۆرێک لە فانە بەرێزەکانم و هاووڵاتییانی خۆشەویست پرسیار دەکەن دەربارەی بۆچی کەیسی هاوەڵان و نزیکانی مامۆستا ئایینییەکەی شاری سلێمانی زۆرن و ڕۆژانە ئەنجامی پشکنینیان بڵاو دەکەینەوە، ئێمە قۆناغی یەکەم کەسوکاری مامۆستا و نزیکەکانیانمان تێست کردووە و ڕۆژانەش ئەو بەڕێزانەی سەردانی پرسەی خوالێخۆشبوویان کردووە، یان دۆست و خزمانی مامۆستان دەیانەوێت لە تەندروستییان دڵنیا بن، سەردانمان دەکەن، ئێمەش تێستی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکەین، ئه‌مه‌ش تەنیا لە پێناو تەندروستیی دۆستانی مامۆستا و هاووڵاتییان بە گشتی".
له ڕوونكردنهوهكهدا ده‌شڵێت: "، ڕۆحی مامۆستا شادبێت و خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت".
باسنيوز
