چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: رێگە نادەین قەدەغەی هاتوچۆ بقۆزرێتەوە بۆ گرانكردنی شتومەک

چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: رێگە نادەین قەدەغەی هاتوچۆ بقۆزرێتەوە بۆ گرانكردنی شتومەک
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان، ئەمڕۆ چوارشەمە، لە دوەم رۆژی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە گەرمیان، رای گەیاند رێگە نادین هیچ دووكاندار و فرۆشگەیەك شمەك گران بكات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێكارێكمان گرتووەتە بەر.

حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان، رایگەیاند: "بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەلایەن هەندێك دووكاندار و خاوە فرۆشگەوە بقۆزرێتەوە بۆ گرانكردنی شتومەك."

گوتیشی : "ئەم خاڵانە بەسەر فرشگە و دووكاندارەكاندا جێبەجێ دەكەین."

1- نابیت هیچ فرۆشگەیەك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نرخی كاڵاكانیان گران بكەن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە

2- دووكانداران و هەرزان بازارەكان و ئەوانەی بە كۆمەڵ شمەك دەفرۆشن كە پێیان دەگوترێ جوملە فرۆشەكان لە كاتی كڕینی كەرەستە و و كاڵادا دەبێت پسوولەی كڕین وەربگرێت و لە هەمانكاتدا بە پسوولە دەبێت كەرەستە و كاڵاكانیان بفروشن بۆ ئەوەی لای لیژنەكانی چاودێران ئاشكرا بێت سەرپێچیكار كێیە.

بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر بكرێت لە زیادكردنی نرخ و قۆرخكردنی بازاردا.

3- لە كاتی بەرزبوونەوەی نرخی كەرەستە و كاڵا لە سەرچاوە وەك (لە وڵاتانی دراوسێ یان كۆمپانیاكان) نابێت دووكانداران و هەرزان بازارەكان و جوملە فرۆشەكان بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانیی گەرمیان بیكڕن و بیفرۆش، تاكوو هۆكارەكان نەخریتە ڕوو بە مەبەستی نەهێشتنی قۆرخكردنی بازار، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكار تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.












باسنیوز

Top