كاتى كردنه‌وه‌ى تونێلی پیرمام ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

 كاتى كردنه‌وه‌ى تونێلی پیرمام ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، تونێلی پیرمام دەکرێتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/3/2020، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درابوو کە کارەکانی تونێلی پیرمام لەپێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ھەر بەمشێوەیە کارەکان ئەنجام دران و پڕۆژەکە لە سبەی پێنجشه‌ممه‌ تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "بەڵام بەھۆی ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لەنێوان شار و شارۆچکەکان کردنەوەی تونێلەکە بەشێوەیەکی فەرمی دوا دەخرێت بۆ کاتی نەھێشتنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی تونێلەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا و بەتایبەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتوچۆی ئەو بەڕێزانەی لەلایەن لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و لێژنەکانی پارێزگا و قایمقامیەتەکانەوە ڕێگەیان پێ دەدرێت کە ھاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە ڕووی تەندروستی و فریاگوزاریی خێراوە سوود لەو پڕۆژەیە ببینن و خزمەت بە ھاووڵاتییان بکەن".










باسنيوز
Top