وەزارەتی دارایی خشتەی ئەمڕۆ و سبەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردسانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٠ و سبەی پێنجشەممە، مووچەی دیوان و لیواکانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری خەرج دەکرێت.
هەرچەندە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەو ڕێکارانەی بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرایە بەر و لە ئەنجامی قەدەغەی هاتوچۆ، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی رایانگەیاند کە دابەشکردنەکەیان دواخستووە.
باسنيوز
