لە هەولێر بەهۆی سەرپێچیی بڕیار و ڕێنوێنییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر 76 ئۆتۆمبێلدا گیرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/3/2020، به‌شى ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئێوارەی دوێنێ، بەهۆی شکاندنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر 76 ئۆتۆمبێلدا گیرا، هه‌روه‌ها زیاتر لە 83 ساڵیانە و موڵەت لە ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیرا و نزیکەی 672 ئۆتۆمبێلیش سزای ئێس ئێم ئێس (SMS) دران".
باس له‌وه‌ش كراوه، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێڵانەی دەستیان بەسەر داگیراوە و ئەوانەشی ساڵیانە و مۆڵەتیان لێ وەرگیراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، سزا و ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
پارێزگای هەولێر دووبارە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکاتەوە، بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیلەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
باسنيوز
