هاتوچۆى گه‌رمیان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، به فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى گه‌رمیان، هەر شۆفێرێک لە ماوەی ئەو 72 کاتژمێرەی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ کە دیاری کراوە پابەندی ڕێنوێنییه‌كان نەبێت، ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەر دەکرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر ده‌كرد، ماوه‌ى چوار ڕۆژیشه له هه‌ولێر و سلێمانى، بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ دراوه.
باسنيوز
