ماوەی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ئێران كۆتایی هات
سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە باسنیوزی راگەیاند: "لە كاتژمێر ١٢ی شەوی رابردووەوە بەپێی ئەو وادەیەی كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاری كرابوو، دەرگای گەشتیاری بەڕووی ئەو هاووڵاتییە عێراقی و كوردستانیانەدا داخرا كە پێشتر بەمەبەستی گەشتیاری و تەندروستی سەردانی ئێرانیان كردبوو".
وتیشی: "ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ٢١-٢ تاكوو ١٧-٣ لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتووتەنەوە هەرێمی كوردستان ژمارەیان (١٢٣١) كەس بوون. كە سەرجەمیان پشكنینان بۆ كراوە و دواتر بە ئوتومبێلی تایبەت رەوانەی تەندروستیی چۆمان كراون و لەوێشەوە بۆ تەندروستی سۆران رەوانە كراون بۆ كەرەنتینەكردن".
گوتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وتیشی: "تاكوو رێكەوتی ١-٤-٢٠٢٠ بەپێی ڕێنماییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای گەشتیاری داخراو دەبێت و تەنیا دەرگای بازرگانی كراوە دەبێت".
باسنيوز
