سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بڵاو دەکاتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی محەمەد کاکە ڕەزا، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی کردووە.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاوتووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتی نیشتمانپەروەری کوردستان کاک (محەمەدی کاکە رەزا)م بیست. پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی دەکەم".
دەقی پرسەنامەکە:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو کاک محەمەد کاکە رەزا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کوردستان کاک (محەمەدی کاکە رەزا) م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەواییش بە خانەوادە و دۆست و هەڤاڵانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/17
باسنيوز
