رونکردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری بەڕێز پارێزگار، رێگە بە هەندێك ئوتومبێل درا، کە قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن، ئەوانیش بریتین لە ئوتومبێلی هەندێك فەرمانگەی خزمەتگوزاری هەندێك کۆمپانیای وەك کۆمپانیاکانی خۆراك و هاوشێوەكانیان.
پێشتریش رێگە بە ئەفسەر و کارمەندی هێزە ئەمنیەکان، کارمەندانی تەندروستی، راگەیاندنەکان، کۆمپانیای نەوت و کۆمپانیاکانی گەیاندن وەك کۆرەك و ئاسیا سێل درابوو، کە بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لەدەرەوە بن.
بەڵام ئەم رێگەپێدانە مەرجدارە و مەرجەکەش ئەوەیە، کە دەبێت کارەکان بە ئوتومبێلی کۆمپانیاکان بێت و بە ئوتومبێلی کەسی نەبێت و نابێت لە ناو ئوتومبێلەکان ژن و منداڵ هەبێت.
بۆیە هەمو لایەك ئاگاداردەکەینەوە، كە پابەندی ئەم خاڵانە بن و هەر کەسێك سەرپێچی بکات توشی سزا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
2020/3/16
