دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین کاروچالاکی بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیاندراوەکدا سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ئاگداردەکاتەوە کە سبەی سێشه‌ممه كاتژمێر 3.30ی دوای نیوه‌ڕۆ 2020.3.17 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌كو هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی چه‌ندین كاروچالاكی بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەش خراوەتە روو، کە کاروچالاکییەکان بریتین لە پێشكه‌شكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌ره‌وێله‌یی ته‌واو دروستكراو له پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی به هاوکاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، هەروەها دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 70 قه‌ره‌وێله‌یی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له به‌حركه به هاوكاری خێرخوازانی هه‌رێمی كوردستان و لەگەڵ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه كه‌مده‌رامه‌تن.
باسنيوز
