له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 991 كه‌س

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 991 كه‌س
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ 853 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 129 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 853 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 53 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران 14 هه‌زار و 991 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا چوار هه‌زار و 996 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا 911 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەم چەشنەیه:

پارێزگای ورمێ 224 حاڵەت
پارێزگای سنە 165 حاڵەت
پارێزگای کرماشان 136 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 103 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 283 حاڵەت - تا دوێنێ











باسنيوز


Top