سەیدسادق.. نۆرینگەیەک بەهۆی سەرپێچیی ڕێنماییەکانەوە داخرا

سەیدسادق.. نۆرینگەیەک بەهۆی سەرپێچیی ڕێنماییەکانەوە داخرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، داخستنی نۆرینگەیەکی بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانەوە ڕاگەیاند.

تەها ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو ۱٥/۳/۲۰۲۰، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای سەیدسادق، نۆرینگەیەک بەهۆی پابه‌ندنه‌بوونی به ‌ڕێنماییه‌کان و دروستکردنی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو نۆرینگه‌که‌ی داخرا".

گوتیشی: "هه‌ر جێگە و شوێنێک ببێته‌ هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی و کۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان، داده‌خرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ده‌گیرێتە بەر".

هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن و خۆیان له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغی به ‌دوور بگرن ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.











باسنيوز



Top