سلێمانى.. ھاووڵاتییەک کە لە قەتەر گەڕابووەوە ڕادەستی تیمە تەندروستییەکانی بنکەی تەندروستیی عەلی ناجی کرا
ئهمڕۆ دووشهممه 16/3/2020، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "پاش ئەوەی لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە زانیاری بە ھێزەکانی پۆلیس گەیشت کە ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی بەناوی (س، م، ا) لەدایکبووی 1970 لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و خۆی بە تیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکرد و توانرا شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانى سلێمانی دەستنیشان بکرێت".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "دواتر لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەو ھاووڵاتییە ڕۆژی 12/3/2020 له قەتەر گەڕاوەتەوە و خۆی بە تیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ئەمڕۆ کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە ڕادەستی بنکەی تەندروستبی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا کرا".
پۆلیسى سلێمانى داوا لهو هاووڵاتییانه دهكات، كە زانیارییان هەیە لەسەر هەر كەسێك كە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و خۆیان بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بە ژمارە:
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان
باسنيوز
