بچووکترین کچی پێشەوا قازی محەممەد کۆچی دوایی کرد

بچووکترین کچی پێشەوا قازی محەممەد کۆچی دوایی کرد
مریەم قازی، حەوتەمین و بچووکترین کچی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.

سەعد قازی، ئامۆزای مریەم قازی راگەیاند "ئەمڕۆ مریەم قازی بەهۆی نەخۆشی لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد".

ئەو ئامۆزایەی مریەم قازی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن تەرمەکەی بگەڕێننەوە و پرسەی بۆ دابنێن، رەنگە بەشێوەیەکی کاتی لە ئوردن بەخاک بسپێردرێت.

مریەم قازی شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە ساڵی 1945 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و دوایین منداڵی پێشەوا قازی محەممەد و مینا قازییە.

لەبارەی مریەم قازی:
- ساڵی 1945 لە دایکبووە.
- شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەدایکبووە.
- دوایین منداڵی پێشەوا قازی محەممەدە.
- لە شاری مهاباد گەورەبووە و خوێندوویەتی.
- قۆناخی دواناوەندیی لە تاران تەواوکردووە.
- لە تاران لەگەڵ سەردار بەگی جاف ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە.
- خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی سیروان، سەیران و سۆما جاف.
- رۆژی 15-3-2020 لە شاری عەممان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
Top