وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پشکنینەکانی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پشکنینەکانی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پشکنینی 24 کاژێری رابردووی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە شەش تووشبوو تۆمارکراون و سێ کەس چاکبوونەتەوە و سەرجەمیان لە سلێمانین.

دەقی راگەیێندراوی ژمارە 19ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون 3988 هاوڵاتین لە 35 شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها 1564 هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و 2424 هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو 246 هاوڵاتی کە لە 139 لە هەولێر، 47 لە سلێمانی، 25 لە دهۆك ، 8 لە گەرمیان، 7 لە ڕاپەڕین، 20 لە کۆیە.

2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 151 پشکنین ئەنجامدرا کە 91 لە شاری هەولێر و 48 لە شاری سلێمانی و 12 شاری دهۆك، دەرەنجام 6 تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ پیشەی (کاسبکاری سوتەمەنی) خۆی و دوو منداڵی و برایەکی تووشبوون وە دوو تووشبووەکەی تر ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵ کە دەکاتە خۆشکی تووشبووەکەی گیانی سپارد لەگەڵ خزمێکی تری هەمان تووشبووی خوالێخۆشبوو کە پیاوە تەمەن 68 ساڵە.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا 34 تووشبووە، لەنێویاندا 1 مردن هەیە و 4 نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
Top