وه‌زیری ناوخۆ ورده‌كاری لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ دەخاتە روو
ئەمرۆ یەکشەممە 15/3/2020، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، کە بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه.
ئەوەشی خستە روو کە له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به پێویستی ده‌زانن ئه‌و واده‌یه درێژ بكرێته‌وه و هەروەها سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه.
ئاماژەشی بەوەدا کە ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ران له واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك ئاماده نه‌بووه بۆ دابینكردنیان بۆ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دابین بكرێن.
دوو رۆژە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە نێو شارەکانی هەولێر و سلێمانی داوە و ئەمرۆش بڕیارەکە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر نوێ کرایەوە و بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە.
باسنيوز
