له هه‌ولێر ڕۆژانه 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌درێت
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى هه‌یه ئێمه له هه‌موو كاته‌كان دابه‌شى ده‌كه‌ین، به‌ڵام به گوێره‌ى ئه‌و بڕه كاره‌بایه و به گوێره‌ى خواست له‌سه‌ر كاره‌با و كاتژمێره‌كانى هه‌بوونى كاره‌با، هه‌روه‌ها باشى و خراپى كاره‌با پشت به دوو خاڵ ده‌به‌ستێت، ئه‌وانیش ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه له تۆڕى هه‌رێمى كوردستان پێمان ده‌درێت و سه‌رفكردنى كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتى، هه‌ر چه‌نده خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌متر بێت، كاژمێره‌كانى هه‌بوونى كاره‌با زیاتر ده‌بێت".
گوتیشى: "ئێستا جگه له‌و كێشه و گرفتانه‌ى هه‌یه، ئه‌و جێگایانه‌ش كه بارزۆری له‌سه‌ر كاره‌بایان هه‌یه، له 24 كاتژمێر، 19 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌ده‌ین، ئه‌و جێگانایه‌ش كه كێشه و گرفتیان هه‌یه، كه‌متر له‌و 19 كاتژمێر كاره‌بایان پێ ده‌درێت".
باس‌نیوز
