وەزارەتی تەندروستی: هیچ بەرپرسێک لە کوردستان تووشی کۆرۆنا نەبووە
ئەمڕۆ شەممە 14-03-2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت "هیچ بەرپرسێک لە کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 نەبووە، ئەوەی باسکراوە تەنها پڕوپاگەندەیە".
لەماوەی 24 کاژێری رابردوو هەموو ئەو پشکنینانەی کۆرۆنا کە بۆ گومانلێکراوان کراون نێگەتیڤ بوون و هیچ کەسێكی نوێ تووشی کۆرۆنا نەبووە.
تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 28 کەسن، 20 کەس لە پارێزگای سلێمانی، هەشت کەسیان لە پارێزگای هەولێر و یەک کەس لە پارێزگای هەڵەبجە. لەو 28 تووشبووە، یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە کە لە سلێمانی بوو، تووشبوویەکی دیکەش چاکبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە هەر بارێکی لەناکاو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.
