داواکاری لیژنەی داکۆکی و نوسینگەی سەلامەی پیشەیی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ لیژنەی باڵای ڕووبەروبونەوەی کۆرۆنا و لایەنە پەیوەندیدارەکان

داواکاری لیژنەی داکۆکی و نوسینگەی سەلامەی پیشەیی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان  بۆ لیژنەی باڵای ڕووبەروبونەوەی کۆرۆنا  و لایەنە پەیوەندیدارەکان


وەک دەزانین هەموو ڕێوشوێنێک لە وڵاتدا گیراوەتە بەر بۆ کەم کردنەوەی قەرەباڵغیەکان ،بەڵام هێشتا کۆنگرە ڕۆژنامەوانی و لێدوانی بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بەم بارودۆخەوە شوێنیکە بۆ کۆبونەوەی سەدان ڕۆژنامەنوس ڕۆژانە ،یان چەند جار لە ڕٶژێکدا لەهەموو شارو پارێزگاکاندا،کەئەمەش بۆخۆی جۆرێکە لە قەرەباڵغی و مەترسیە بۆ سەر تەندروستی ڕۆژنامەنوسان.بۆیە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی ڕۆژنامەنوس و بەدوورگرتنی لەمەترسی ئەم پەتا کوشندەیە، داواکارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە رۆژانە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دەگرن و لێدوان دەدەن هەوڵ بدەن ڕێگەیەکی تر بگرنە بەر بۆ گواستنەوەی زانیاریەکان :
١-دەکرێت کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان بەشێوەی ئۆن لاین ئەنجام بدرێت ولینکەکەی بدرێت بە هەموو رۆژنامەنوسەکان بە یەکسانی و بێ جیاوازی یاخوود هەر رێگەیەکی تر کە رۆژنامەنوسان سەلامەت بن و لەهەمان کاتدا هیچ دەزگایەک بێ بەش نەبێت لە زانیاری ولێدوانەکان.
٢-ئەو شوێنانەی کە مەترسیان زۆرە بۆ توش بوون بە کۆرۆنا لەناو هەرێم یان لەدەرەوەی هەرێم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداری رۆژنامەنوسان بکەن کە سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن
٣-دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەوڵ بدەن کەمترین رۆژنامەنوس بنێرن بۆ ڕووماڵ و کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان بۆ کەم کردنەوەی قەرەباڵغیەکان و لەگەڵ دابین کردنی تەواوی کەلوپەلی خۆپاراستن وەک کەمامەو مادەی پاکژکەرەوەو دەست کێش وجل و بەرگی پێویست.....هتد .
٤-کەم کردنەوەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکان تەنها لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت
بە هیوای ئەوەی هەموان سەلامەت بین لەم پەتایە
لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنوسان و نوسینگەی سەلامەی پیشەیی
سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
هەولێر ١٤-٣-٢٠٢٠

Top