كۆمپانیای دانا گاز لە راگەیاندنێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەوان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا رێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر و لەكارەكانیان لەهەریەك لە هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر بەردەوامن ، تەنانەت ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆناو كاریگەرییەكانی كاردانەوەی نەبووە لەسەر ئاستی جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانیان كە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە گازییەكان و بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی گازی سروشتی پەیڕەویان كردووە، لەلێدوانێكیشدا سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە رایگەیاندبوو سەرەڕای دابەزینی بەهای نەوت بەڵام كۆمپانیاكەیان بەردەوامن لەسەر كارەكانیان و ئاستی باشیان پێشكەش كردووە .