کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولیر: پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانین
سێرێنا موورۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان، ڕێنماییه‌كانی حكوومتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕیتویت كردووه و له‌سه‌ری نووسیوه.
کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا نووسیویە: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای گرتووه‌ته به‌ر. ئێمه‌ش ده‌توانین پابه‌ندی ئه‌و ڕێكارانه بین و ڕێنماییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ین، و به‌م شێوه‌یه به‌شدار بین له‌و هه‌ڵمه‌ته. وه‌رن با هه‌موومان له ماڵه‌كانمان ده‌رنه‌چین".
باسنيوز
