سۆران.. حەوت كەس لە سیدەكان دەستگیر كران
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان لە دەڤەری سۆران، رايگەیاند: "٧ حەوت هاووڵاتیی دانیشتووی سنوورەکەمەان بەمەبەستی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵە خۆماڵییەكان لە سنوور ئاودیوی وڵاتی ئێران ببوون، دوای گەڕانەوەیان بە شێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كران، دوای پشكنین و گرتنەبەری رێوشوێنە پزیشكییەكان، یەكێك لەوانە رەوانەی شاری هەولێر كرا، ئەوانی دیكەش لە سۆران بۆ كەرەنتینەكردن لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و تا ئێستاش هیچ حاڵەتێكی گوماناوی لەناو ئەو كەسانەدا تۆمار نەكراوە".
گووتیشی: "دوای كەرەنتینەكردنیان بۆ ماوەی 14 رۆژ، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت، چونكە سەرپێچییە و نابێت هیچ كەس بە شێوەی نایاسایی لە ئێران بگەڕێتەوە.
باسنيوز
