بازاڕی قەیسەریی كەركووك دوای نۆژەنكردنەوەی ڕادەستی خاوەنەكانیان كرا
پاشان قەیسەرییەكە نۆژەن كرایەوە و دووكانەكان ڕادەستی خاوەن دووكانەكان كرایەوە، بەڵام وەك خاوەن دووكانەكان ئاماژەی بۆ دەكەن كە ماوەیەكی زۆرە بێ كار و كەسابەتن و هۆكاری دێر ڕادەستنەكردنی دووكانەكانیان بۆ خاوەنەكانیان، سیاسی بووە.
قەیسەریی كۆنی كەركووك لە نزیك قەڵای كەركووكە و پێش هاتنی عوسمانییەكان بۆ كەركووك لەلایەن كورد و جووەوە دروست كراوە و لە چەند قۆناغێكی جیادا نۆژەن كراوەتەوە و وەک دێرینترین بازاڕی شاری كەركووك دێتە ئەژمار.
باسنيوز
