قایمقامی هەولێر: بە هیچ جۆرێک قەیرانی نەمانی خۆراک نییە

 قایمقامی هەولێر: بە هیچ جۆرێک قەیرانی نەمانی خۆراک نییە

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ داوای ئەوە هات بەشێک لە هاووڵاتیان پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.

راشیگەیاند، هیچ مەترسییەکی نەمانی خواردن نییە لە هەرێمی کوردستان چونکە جوڵەی بازرگانی بەردەوامە و بەشی زیاد لە دوو مانگیش خواردن لە کۆگاکانی هەرێم هەن.

دووپاتیشکردەوە، ئەو مارکێت و دووکانانە سزادەدەن کە بەهۆی لێشاوی کڕیارانی دوێنێ شەوەوە، نرخی شتومەکەکانیان گران کردبوو.

لە بارەی ئەوەی هاووڵاتیان چۆن بتوانن دەستیان بە دوکان و مارکێتەکان بگات، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و لە گەڕەگەکان مارکێتەکان دەکرێنەوە.




K24
Top