کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە تکایەک دەکات

 کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆرۆناوە تکایەک دەکات


ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێ ئەگەر رێککارەکان بە دروستی جێبەجێ بکرێن بارودۆخەکە تەنیا چەند هەفتەیەک دەخایەنێ.



کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان پەیامەکەی لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" تکایە ھەموو لایەک لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانتان لە یەک دوور بوەستن، ئەمە تاکە ڕێگەی کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".



دەشڵی: " بەرپرسانی کوردستانی عێراق ھەندێک ڕێکارێ تووندیان گرتووەتە بەر چونکە دەزانن ئەگەر نەخۆشییەکە بڵاوببێتەوە چ دەرھاوێشتەیەکی کارەساتباری دەبێت. ئەمەریکییەکان و ئەوانی دیکەش دەتوانن ھەمان کار بکەن، ئەم ڕێککارانە ئەگەر بە دروستی جێبەجێ بکرێن بارودۆخەکە تەنیا چەند ھەفتەیەک دەخایەنێت، نەوەک چەند مانگ یا چەند ساڵێک".








باسنيوز
Top