هاتووچۆکردن بە پاس و مینی پاس راگیرا

هاتووچۆکردن بە پاس و مینی پاس راگیرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن فەرمانی راگرتنی هاتووچۆکردنی بە پاس و مینی پاس لەنێوان شارەکان و ناوخۆی شارەکان دەرکرد.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لەسەر رۆشنایی و راسپاردەکانی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID - 19) و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بڕیارماندا بە راگرتنی هاتووچۆی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی (پاس و مینی پاس) لەنێوان شارەکان و ناوخۆی شارەکان".

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، راگرتنەکە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی هاونیشتمانیانە"، بڕیارەکەش لە 13-3-2020 تاوەکو 1-4-2020 کاریپێدەکرێت.
Top