قائیمقامی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە پەیامێکیدا کە تێیدا داوا لە ھاووڵاتییانی سلێمانی دەکات چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوەو بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتییەکان.
دەشڵێت: "لە قۆناخێکی زۆر ھەستیارداین و داواش لەھاووڵاتییان دەکات بەھۆی ھەستیاری دۆخەکەوە و بۆ پاراستنی تەندروستیتان خۆتان بپارێزن لە قەرەباڵغی و تێکەڵبوونی بە کۆمەڵی خەڵک و مەچنە پرسەو شوێنە گشتییەکان".
هەروەها قائیمقامی سلێمانی داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ رێگرکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی پابەندی ئەو بڕیارو رێنماییانەبن کە لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتەوە راگەیەندراوە.
باسنیوز
