هاووڵاتییەکی خانەسۆر: پەکەکە براکەیان ڕفاندووم
ئیبراهیم حهجى سلیمان کە هاووڵاتییەکی کۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە ناحیەی سنوونە لە سنووری شنگال، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، براکەی کە ناوی (ناجی)یە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی چوونەتە ناحیەی سنوونێ و دوای گەڕانەوەیان، بێسەروشوێن کراوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شایەدحاڵ هەن و گوتوویانە ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە براکەی لەگەڵ خۆیدا بردووە. بۆیە ”ئێمە داوامان لە پەکەکە کردووە، چارەنووسی براکەم ئاشکرا بکات، بەڵام هێشتا ئێمە نازانین چی بەسەر هاتووە“.
ڕوونیشی کردەوە، براکەی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو ١٠ی ئاداری ٢٠٢٠ ڕفێندراوە و تاوەکوو ئێستا بێسەروشوێنە. گوتیشی: ”داوا دەکەین چیتر گەنجانی ئێزدی لەلایەن ئەو گرووپە سیاسییانەی لە شنگالن، نەڕفێندرێن“.
ناجی حەجی سلێمان تەمەنی ٢٥ ساڵە و هێشتا نازاندرێت ئاخۆ پەکەکە بۆچی ئەو گەنجەی ڕفاندووە.
باسنيوز
