له كهلار هاووڵاتییەک بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانییەکان خرایە دابڕگەی پزیشکییەوە
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشهممه 12/3/2020، هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەلار، بەهۆی کڕینی گاز لە تانکەرە ئێرانییەکان، لە دابڕگەی پزیشکیی کەلار خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە".
گوتیشی: "سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری کەلار ئاگادار دەکەینەوە، کە نابێت بە ھیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتن لەگەڵ بارهەڵگرە ئێرانییەکان بکەن، بە پێچەوانەوە هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەخرێنە دابڕگەی پزیشکییەوە".
باسنیوز
