پێشمەرگە یەکەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتا و ڤایرۆس پێک دەهێنێت
لیوا بابهكر فهقێ، بهرپرسی دهزگای رۆشنبیر و هۆشیاری نهتهوهیی له وهزارهتی پێشمهرگه رایگەیاند، ئەرکی ئەو یەکەیە خاوێنکردنەوەی سەرجەم بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگە و بازگەکان دەبێت.
لیوا بابەکر فەقێ هەروەها رایگەیاند، کە یەکە نوێیەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێک دەهێندرێت و هاوپەیمانان مەشق. راهێنانی تایبەتیان پێدەکەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد، کە یەکەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە ترسناکەکان لە حاڵەتەکانی شەڕ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس دەست بەکار دەبێ.
باسنیوز
