وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پزیشكیی حكوومی ڕاگرت
د. محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕايگه‌یاند: "له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان دوو جۆره حاڵه‌تمان هه‌یه، فریاكه‌وتن و حاڵه‌تی سارد، ئێمه باسمان كردووه كه ده‌بێت یه‌كه پزیشكییه سارده‌كان له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان دابخرێن، حاڵه‌ته سارده‌كان وه‌ك (كه‌سێك نه‌خۆشیی پێستی هه‌بێت)، به‌ڵام ڕاوێژكار و فریاكه‌وتن وه‌كوو خۆمان ده‌مێننه‌وه، چونكه قه‌ره‌باڵغی له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان هۆكاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشین".
گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بریاره له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان نه‌قۆزرێته‌وه، له %25 نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان كه‌م كراوه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "سه‌ره‌تا پابه‌ندبوونی خه‌ڵك باش نه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه زۆر باشه هه‌فته‌ی ڕابردووش ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه زۆر بوو، كه گه‌شت و سه‌یرانیان كردبوو، ئه‌مه‌ش خراپ بوو و ده‌كرێت بۆ ئه‌م هه‌ینییه كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له هه‌ینی ڕابردوو ڕووی دا، زۆر ترسناك بوو و ناكرێت بۆ ئه‌م هه‌ینییه وابێت".
باسنيوز
