تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا

تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار كرا
پێش كەمێك وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی گەنجێكی هەولێری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.

وەزارەتی تەندروستی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "کوڕێکی قوتابیی تەمەن (32) ساڵ، هاوپۆلی تووشبووێکی پێشوو لە شاری هەولێر، بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمار کرا، گەنجەكە پێشتر کەرەنتین کرابوو، چونكە لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا 17 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.












باسنيوز


Top