تەندروستیی گەرمیان داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات

تەندروستیی گەرمیان داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا، خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕای گەیاندووە: "لەپاش داخستنی هۆڵی پرسەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا پرسەکان لە ناو ماڵ و کۆڵانەکان دادەنرێن، ئەمەش لەگەڵ بنەماکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نایەتەوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر دەکات".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌: "داواکارین ھاووڵاتییان لەو پەیامە تێبگەن کە قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی زۆری خەڵکی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە زیاتر دەکەن، کە تا ئێستا ناوچەکەمانی لێ بەدوورە".









باسنيوز



Top