خورماتوو.. تەواوی چێشتخانەكانی سنووری شارەكە داخران

خورماتوو.. تەواوی چێشتخانەكانی سنووری شارەكە داخران
قایمقامی خورماتوو بەوەكالەت ڕای دەگەیەنێت، تەواوی چێشتخانەكانی سنووری شارەكە داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/3/2020، تالیب محەمەد، قایمقامی خورماتوو بەوەكالەت ڕايگەیاند، بەهۆی ئەوەی شاری خورماتوو كەوتووەتە نێوان هەردوو پارێزگای كەركووك و بەغدا و لەو شارانەش چەندین حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تیدا تۆمار كراوە، بۆیە ئێمەش بە جدی كارمان لەسەر ئەوە كردووە بۆ ئەوەی هیچ كەسێكی خورماتوو تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبێت، بۆیە چەند بڕیارێكی پێویستمان دەركرد.

گوتیشی: "سەرەكیترین ئەو بڕیارانە داخستنی تەواوی چێشتخانە و خواردنگەكانە لە سنووری شاری خورماتوو و هەر كەسێك چێشتخانەكەی بكاتەوە، بەپێچەوانەی بڕیارەكە جموجۆڵی كرد، ئەوا بڕی 3 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت، هەروەها رێنماییمان بە هاووڵاتییان داوە لەڕێگەی تەندرستیی خورماتووە كە خەڵك نەڕۆنە شوێنە قەرەباڵغەكان.

لە سنووری خورماتوو ژمارەیەك بەرچاو لە چێشتخانەی گەشتیاریی بوونی هەیە و زۆرینەی ئەو گەشتیار و هاووڵاتییانەی كە هاتوچۆی نێوان سلێمانی، یان هەولێر بۆ بەغدا دەكەن یاخود بە پێچەوانەوە لە چێشتخانەكانی خورماتوو بۆ وەرگرتنی پشوو و نانخواردن لا دەدەن، بەو هۆیەشەوە سەدان كرێكاری چێشتخانەكانیش بێكار بوون.











باسنيوز


Top