ڕێزانی شێخ دلێر لە جێگەی پەرلەمانتارێکی دیکەی یەکێتی دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ڕێزانی شێخ دلێر لە جێگەی پەرلەمانتارێکی دیکەی یەکێتی دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق
راوێژکارێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە جێگەی ئەندامێکی فراکسیۆنی حزبەکەی دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

دوێنێ سێشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی و دەستە کارگێڕییەکەی و لێپرسراوی مەکتەبەکانی حزبەکەی هەڵبژارد.

بەپێی زانیارییەکان، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، هەر کەسێک ببێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەکە، دەبێت دەستبەرداری کارەکانی دیکەی ببێت.

لەمبارەیەوە ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی کە تا کۆنگرەی چوارەمی حزبەکە راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە، رایگەیاند، دکتۆر میران محەمەد بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا، بۆیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دکتۆر میران لە پەرلەمانتاری دەکشێتەوە، ”منیش کە دەنگی یەکەمی یەدەگی یەکێتی بووم لە ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق، جێگەی دکتۆر میران پڕ دەکەمەوە و دەبمە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق“.













باسنیوز

Top