چه‌ند شوێنێكى سلێمانى به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشێندران

چه‌ند شوێنێكى سلێمانى به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشێندران
به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌، چه‌ند شوێنێكى سلێمانى به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشێندران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/3/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه‌: "بۆ شه‌وی سێیه‌م هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتیی قایمقامی سلێمانی به‌رده‌وام بوو، شه‌وى ڕابردوو هه‌ریه‌ك له شه‌قامی سالم تا دووڕیانی سه‌رچنار، له شه‌قامی تووی مه‌لیكه‌وه‌ بۆ 30 مه‌تریی ئازادی و عه‌لوه‌ كۆنه‌كه‌، پاركی ئازادی تا كارێزه‌وشك تا پردی كۆبانی، له‌ شه‌قامی قه‌نات و زانكۆوه‌ تا سه‌ركارێز‌ به‌ ده‌رمان پاك كرانه‌وه‌".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو شه‌قام و كۆڵانه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌.











باسنيوز

Top