ئه‌م هه‌ینییه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئایینی ناكرێت

ئه‌م هه‌ینییه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئایینی ناكرێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌ هه‌ینیی ڕابردوو له‌ چه‌ند شوێنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نوێژی هه‌ینییان كردبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ینییه‌ ئه‌وه‌ی ڕووی دا دووباره‌ نابێته‌وه‌.

نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕايگه‌یاند: "هه‌ینیی ڕابردوو به‌شێك له‌ خه‌ڵك چووبوونه‌ به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كان نوێژی هه‌ینییان له‌ چه‌ند شوێنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان كردبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ینییه‌ 13/3/2020، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی پابه‌ند كراون به‌وه‌ی نابێت به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ بكه‌ن، چونكه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕێكاری توندتری گرتووه‌ته‌ به‌ر".

گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كراوه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا دووباره‌ نابێته‌وه‌، ئاگاداری مامۆستایانی ئایینیش كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت خه‌ڵكیش هاوكار بن".












باسنيوز


Top