گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف : ئه‌م هه‌ینییه‌ش له هیچ مزگەوتێك وتاری ئایینی نادرێت
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕاگه‌یاند: "هه‌ینیی ڕابردوو به‌شێك له خه‌ڵك چووبوونه به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كان نوێژی هه‌ینییان له چه‌ند شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان كردبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ینییه 13/3/2020، سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی پابه‌ند كراون به‌وه‌ی نابێت به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بكه‌ن، چونكه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕێكاری توندتری گرتووه‌ته به‌ر".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی كراوه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دووباره نابێته‌وه، ئاگاداری مامۆستایانی ئایینیش كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت خه‌ڵكیش هاوكار بن".
باس‌نیوز
