١٠٠ ھەزار رێنمایی تەندرستیی جیھانی لە ھەولێر بڵاو دەکرێنەوە

 ١٠٠ ھەزار رێنمایی تەندرستیی جیھانی لە ھەولێر بڵاو دەکرێنەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ھەولێر لەلایەن چەند ڕێکخراوێکەوە ھەڵمەتی دابەشکردنی١٠٠ ھەزار رێنمایی تەندروستیی جیھانی بەڕێوە دەچێت.

پەیامنێری (باسنیوز) رای دەگەیەنێت ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.3.11 لە شاری ھەولێر لەلایەن ژمارەیەک رێکخراو و بەتایبەتی رێکخراوی تایبەت بە خاوەن پێداویستییەکان لە شاری ھەولێر ھەڵمەتی دابەشکردنی ١٠٠ ھەزار رێنمایی تەندروستیی جیھانی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

ئەو رێنماییانە لەبارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڵاویان دەکاتەوە بۆ خۆپارێزییە لەو ڤایرۆسە.




باسنیوز
Top