راوکردنی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەخە دەکرێت

راوکردنی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەخە دەکرێت
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی ‏کوردستان راوكردنی ماسیی بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەخە کرد.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی وەزارەتی ‏كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، راوكردنی ماسی لە 15-3-2020 تاوەکو 14-6-2020 قەدەخە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری‏ لە نووسراوی ‏ژمارە 971دا جەختی لەوە کردووەتەوە، بە هەموو شێوەیەك ‏راوكردنی بەكۆمەڵ وەك (كارەبا، ماددە ژەهراوییەكان، ‏تەقەمەنییەكان و تۆڕی كونی بچووك و ...هتد) لە گشت وەرزەكانی ‏ساڵدا قەدەخەیە‎.‎
Top