پەیامی سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی ڕێککەوتنی یازدەی ئازاردا
یادکردنەوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازار، ڕێزگرتنە لە مێژووی تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی. ئەم ڕێککەوتنە بەڵگەی ڕاستیی باوەڕی گەلی کوردستانە بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە لە هەر کێشە و ململانێیەکدا، هاوکات وانە و پەندێکی مێژووییی گرنگیشە بۆ لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی عێراق کە هەمیشە بژاردەی دیالۆگ، لێکگەیشتن، ڕێزلهیهكگرتن و باوەڕی بە مافەکانی یەکتر، تاکە ڕێگەی دروستە بەرەو ئاشتی و ئایندەیەکی گەش.
هەر لەم بۆنەیەدا جەخت لە سەر هەڵوێستی چارەسەرخوازانەی خۆمان دەكەینەوە و بە ئومێدین دۆخی عێراق بەرەو سەقامگیریی سیاسی هەنگاو بنێ، لەوپێناوەشدا وەك هەمیشە ئامادەی هەموو هاوكاری و پشتگیرییەكین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئازاری ١٩٧٠.
سڵاو لە شەهیدانی ڕێگای سەرفرازی و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10/3/2020
