دەوامی چەند فەرمانگەیەک لە رۆژانی پشوو ئاسایی دەبێت و راناگیرێت

دەوامی چەند فەرمانگەیەک لە رۆژانی پشوو ئاسایی دەبێت و راناگیرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکی لەبارەی بەشێک لە دەوامی فەرمانگەکان لە رۆژانی پشوو دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی گەیشتووە و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا هاتووە: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە دەوامی ئاسایی لە هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرجەم گەنجینەکانی حکوومەتی هەرێم، بانکە بازرگانییەکان، سەرجەم دەروازەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.

ئەمە لە کاتەکدایە دوێنێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەمەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 12/3/2020، تاکو 28/3/2020، کردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان، بەڵام بەهۆی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2019 لە رۆژە پشووەکان دەوامی ئەم فەرمانگانەی کە ئاماژەی پێ دراوە ئاسایی دەبێت.










باسنيوز


Top