لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا گەیشتە 434 کەس

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا گەیشتە 434 کەس
بەپێی دوایین ئامار وەزارەتی تەندروستیی ئێران کە ئەمڕۆ سێشەممە 2020.3.10 بڵاوی کردەوە لە سەرتاسەری ئێران 8 هەزار و 42 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون و لەو ژمارەیە 434 کەسیان لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

هەرچەند ئامارە فەرمییەکانی ئێران، دیاریی ناکات لە هەر پارێزگا و شارێک چەند کەس گیانیان لەدەست داوە، بۆیە نازانرێت لەکۆی ئەو 291 کەسەی کە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە، چەند کەسیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا 434 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەم چەشنەيه:

پارێزگای ورمێ 73 حاڵەت

پارێزگای سنە 78 حاڵەت

پارێزگای کرماشان 51 حاڵەت

پارێزگای ئیلام 56 حاڵەت

پارێزگای لوڕستان 176 حاڵەت

جیاواز لە ئامارە حکوومییەکان، هەندێ سەرچاوەی ناوفەرمیش باس لە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆرنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن.

زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە دۆخی ناجێگیری "شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان" دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمیی حکوومەتی لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.











باسنيوز


Top