تورکیا کوشتنی پێنج سەرکردەی پەکەکە رادەگەیەنێت

تورکیا کوشتنی پێنج سەرکردەی پەکەکە رادەگەیەنێت
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی پێنج سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10-3-2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان لە دژی پەکەکە لە چیای قەندیل ئەنجام داوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پێنج سەرکردەی پەکەکە کوژراون، بەڵام ناوی هیچ کام لە سەرکردەکان ئاشکرا نەکراوە.











باسنيوز



Top