کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت دۆخی ئابووری و لێکەوتەکانی دەستی پێکرد
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -١٩) و دۆخی ئابووری و کاریگەریی لێکەوتەکانی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا چەندان ڕێوشوێنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتە بەر کە دوایینیان دەرکردنی بڕیاری پشووە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەت جگە لە دامەزراوە ئەمنی و تەندروستییەکان.
باسنیوز
