دابەشکردنی مووچەی چەند دامەزراوەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان راگەیاندرا

 دابەشکردنی مووچەی چەند دامەزراوەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان راگەیاندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی چەند دامەزراوەیەکی دیکەی راگەیاند.

بە گوێرەی زانیارییەكان کە لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دراوە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٠، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و لیوای پاسەوانی نەوت دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ مووچەی کارمەندان و مووچەخۆرانی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکەن.








باسنیوز
Top